نێچیرڤان بارزانی و مه‌سعوود پزشكيان كۆبوونه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی و مه‌سعوود پزشكيان كۆبوونه‌وه‌

ئایار 18, 2025 14:58
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سعوود پزشكيان كۆبوونه‌وه‌
0

لایک

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ی ئایار له‌میانی به‌شداری كردنی له‌ دیداری گفتوگۆی تاران، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان – عێراق له‌ والی خۆی له‌ تۆڕی (ئێكس) ڕایگه‌یاندووه‌ : زۆر خۆشحاڵ بووم كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ تاران له‌گه‌ڵ جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود پزشكيان كۆبوومه‌وه‌.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: له‌و دیداره‌دا جه‌ختمان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌نديى دوو لايه‌نه‌ و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.

هەروەها نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگه‌یاندووه‌: دوايين پێشهاته‌كان و دۆخى ناوچه‌كه‌‌مان به‌گشتى تاوتوێ كرد و هاوڕا بووين له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌كاركردنى هه‌مه‌لايه‌نه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش.

En az 10 karakter gerekli