ئەو ڕووداوە ترسناکە کە لە ڕۆژی هالۆوین لە شاری ئەدینبۆرگی پایتەختی سکۆتلەندا ڕوویدا، لە ڕۆژەڤی ئەو وڵاتە بوو. سەری بڕاوی کەسێک کە لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەست دا، فڕێدرایە سەر ڕێگاکە.
لەم نێوەندەدا گەنجێک لە نێو ئەو گروپەی کە بەلایدا تێدەپەڕین، کەلـلەسەری مرۆڤەکەی لە ناوەڕاستی ڕێگاکەدا برد، پێی وابوو گاڵتەیەکی هالۆوینە. سەری لێ شێوا کە چی بکات. کاتێک بینی کە ئەوە ڕاستەقینە بوو، بە خێرایی کەلـلەسەرەکەی فڕێدایە سەر زەوی و لە شوێنی ڕووداوەکە دوورکەوتەوە، کەسێکی دیکە سەمای بەسەردا کرد.
تیمەکانی پۆلیس ڕێوشوێنی ئەمنی بەرفراوانیان لە شاری ئەدینبۆرگ گرتەبەر بۆ لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی ڕووداوەکە. سێ شەقامی نزیک شوێنی ڕووداوەکە بەڕووی هاتوچۆدا داخران و زۆرێک لە یانەکانی شەوانە بەشێوەیەکی کاتی داخران.
پۆلیس کە خێمەیەکیان لە ناوچەکە داناوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، هەوڵ دەدەن ڕۆشنایی بخەنە سەر وردەکارییەکانی پشت ڕووداوەکە و دۆزینەوەی سەری بڕاوەکە.