وێستگەی شەمەندەفەری کەرکووک سەردەمانێک یەکێک بوو لە گەورەترین پرۆژەکانی هێڵی ئاسنین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە نێوان ساڵانی ١٩٨٤-١٩٨٦ بە هاوبەشی کۆمپانیای هۆندا لە ژاپۆن و مێندۆنۆزیۆن لە بەرازیل و کۆمپانیا ئەندازیارییەکان لە ئەڵمانیا ئەم هێڵە دروستکراوە، هێڵێكی ٢٥٢ کیلۆمەتری بوو و بازدانێکی گەورە بوو بۆ عێراق لەڕووی ژێرخانی ئەلیکترۆنی و دیزاینی تەلارسازی، بەڵام ئەمڕۆ دەنگی شەمەندەفەر و سەرنشین لە کەرکووک نابیسترێ.
هاوشار بەكر ڕەسول، بەرپرسی وێستگەی شەمەندەفەری کەرکووک بە هەفتەنامەی تەبا ڕاگەیاند، “وێستگەی شەمەندەفەری كەركووك تاكە وێستگەی داخراوبوو لە عێراق، سەردەمانێك ڕۆژانە لانیكەم پێنج شەمەندەفەر دەرۆیشتن و تا ساڵی ٢٠٠٣، شەمەندەفەری نەفەر هەڵگر، شەمەندەفەری بارهەڵگر، شەمەندەفەری نەوت و خۆراکمان هەبوو”.
لە ساڵی ٢٠٠٣، پردێكی سەر ڕووباری دیجلە بۆردوومانكرا، لەو كاتەوە شەمەندەفەرەکانی کەرکووک بێدەنگ بوون، هەردوو هێڵی گواستنەوەی بارهەڵگر و سەرنشین وەستان، چونکە تەواوی هێڵەکە وابەستەی ئەو پردە بوو، لەو کاتەوە تا ئێستا پردەکە دروست نەکراوەتەوە.
لەمبارەیەوە هاوشار بەكر ڕەسول وتی، ” ئەم پردە ژیان پێدەری وێستگەكە بوو، ئێستاش تەنانەت دروستکردنی پردێک ٢ ساڵ دەخایەنێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە ئەم وێستگە زەبەلاحەمان بە ٢ ساڵ دروستکرد، چونکە لەو کاتەدا نەک یەک کۆمپانیا بەڵکو چەندین کۆمپانیای بەهێز ئەم کارەیان ئەنجامدا”.
“هیچ کەس ناتوانێت بیکات جگە لە کۆمپانیا بیانییەکان”
کاتێک پرسیارمان کرد کە بۆچی تا ئێستا پردەکە نۆژەن نەکراوەتەوە، هاوشار ڕەسول زۆر بە ڕوونی وتی:
“پردێکی ئاسایی نییە، هەموو كۆمپانیایەك ناتوانێت پردێك دروست بكات، كە لە خولێكدا ٢ هەزار تۆن هەڵبگرێت، جگە لە كۆمپانیا بیانییەكان هیچ کەس ناتوانێت ئەم کارە بە تەواوی ئەنجام بدات”.
هاوشار بەکر ڕەسول دەڵێت، “لە ساڵی ٢٠٠٩ کۆمپانیایەکی تورکی هەوڵیدا پڕۆژەکە زیندوو بکاتەوە، دەست بەكار كراو هیوایەك سەریهەڵدا، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٢ـدا بەهۆی هۆکاری ئەمنیەوە وەستا، ئەو بەشەی لەو كاتەی دروستکرابوو بە هەمان شێوە بە تێپەڕبوونی کاتیش ڕووخا”، هاوكات ئەوەشی خستەڕوو، “لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ تەنها یەک هەوڵ هەبوو، ئەویش سەری نەگرت، لەم كاتەوە کەس نەهات بۆ ئەوەی پردەكە نۆژەن بكاتەوە”.
“ئەگەر ژیان بە وێستگەكە بدەیت، ژیان بۆ نیشتمان دێت”
بەرپرسی وێستگەكە لە وەڵامی پرسیاری، “چی دەگۆرێت ئەگەر وێستگەكە کار بکاتەوە؟”، وتی، “ئێمە لە ئێستادا تەنها کاری کارگێڕی دەکەین، ئەگەر وێستگەکە کاربکات، ئەوا ڕۆژی کارکردنی ٨ کاتژمێریمان بۆ ٢٤ کاتژمێر زیاد دەبێت، زیاتر سەرقاڵ دەبین، لە ئێستادا گواستنەوەی كاڵاكان بە بارهەڵگری گەورە دەكرێت، ئەگەر شەمەندەفەر هەبێت ئەوە نرخی گواستنەوە هەرزانتر و خێراتر دەبێت، لە ئەنجامدا بازرگانی گەشە دەكات و كەركووك زیاتر بەرەوپێش دەكەوێت”.
“بە نۆژەنكردنەوەیەكی كەم دەتوانین دەست بە كاركردن بكەینەوە”
هاوشار بەکر ڕەسول، ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەگەر پردەكە دروستكرا، دەتوانین بە نۆژەن كردنەوەیەكی كەم دەست بە كاركردنی شەمەندەفەرەكەمان بكەینەوە”.
ئایا پڕۆژەیەکی نوێ هەیە؟
ئەو بەرپرسە کە ڕایگەیاندووە، وەزارەتی پلاندانان سەرقاڵی پڕۆژەیەکن کە وێستگەکە کارا دەکاتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا پرۆسەی تەندەرێکی کۆنکرێتی دەستی پێنەکردووە.
هاوشار بەکر رسول ڕایگەیاند، وەزارەتی پلاندانان سەرقاڵی پڕۆژەیەكن كە وێستگەكە كارا دەكاتەوە، بەڵام تائێستا پرۆسەی كۆنكریت دەستی پێنەكردووە”.
هاوكات بەرپرسی وێستگەی كەركووك ڕایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکی و فەرمییەکان تەواو بوون و فایلەکانی پڕۆژەکەش ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، کردنەوەی وێستگەکە نەک تەنها بۆ کەرکووک بەڵکو بۆ ژێرخانی ئابووری عێراقیش دەستکەوتێکی ستراتیژی دەبێت.
لەڕووی ئەلیكترۆنی وێستگەی شەمەندەفەری كەركووك وەك یەكێك لە گشتگیرترین پڕۆژەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت، نەک هەر ئەمڕۆ لە سایەی پردێکی ڕووخاودایە، بەڵکو لەژێر هیوای گەشەسەندنی شارێکدایە کە ساڵانێکە ڕاگیراوە.
بەڵام خەڵکی کەرکووک هێشتا چاوەڕێن، بۆ ئەوەی جارێکی تر بە دەنگی شەمەندەفەرێک لە خەو هەڵسێت، شوێنەواری ڕابردوو لەسەر شەمەندەفەرەکان بگۆڕدرێت بۆ هیوای ئەمڕۆ.