پرۆتۆکۆڵی بەهێزکردنی هاماهەنگیی ئەمنی هاوبەش لەنێوان عێراق و ئێران واژۆکرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پرۆتۆکۆڵی بەهێزکردنی هاماهەنگیی ئەمنی هاوبەش لەنێوان عێراق و ئێران واژۆکرا

پرۆتۆکۆڵی بەهێزکردنی هاماهەنگیی ئەمنی هاوبەش لەنێوان عێراق و ئێران واژۆکرا

ئازار 19, 2023 20:19
پرۆتۆکۆڵی بەهێزکردنی هاماهەنگیی ئەمنی هاوبەش لەنێوان عێراق و ئێران واژۆکرا
0

لایک

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە سەردانێکی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێراندا بۆ عێراق، پرۆتۆکۆلێکی ئەمنی بۆ بەهێزکردنی هاماهەنگیی ئەمنی و پاراستنی سنووری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات واژۆکراوە.

نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، “بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران، پرۆتۆکۆلێکی ئەمنیی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ کرا، کە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاساییشی نیشتمانیی عێراق بە نوێنەرایەتیی عێراق و شەمخانییش بە نوێنەرایەتیی ئێران واژۆیان کرد”.

ئەوەش هاتووە، “پرۆتۆکۆلەکە پاراستنی سنووری هاوبەشی نێوان دوو وڵات و بەهێزکردنی پێکەوەکارکردنی هاوبەش لە چەندین بواری ئەمنیدا لەخۆدەگرێت”.

لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاساییشی نیشتمانیی ئێران و شاندی یاوەری، سوودانی “جەختی لە هەڵوێستی جێگیری عێراق کردەوە بەوەی کە رازی نییە خاکەکەی بۆ هێرشکردنەسەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکاربهێنرێت”.

هاوکات سوودانی جەختی لەوەش کردووەتەوە، “ئەوان بە توندی دژی ئەوەن عێراق ببێتە سەکۆیەک بۆ گرووپە چەکدارەکان” و دژی ئەوەن “لەسەر ئەو بنەمایە هێرش بکرێتەسەر عێراق یان زیان بە سەروەرییەکەی بگەیێنرێت”.

En az 10 karakter gerekli