سەرۆککۆماری تورکیا 14ـی مایس-ی ئەمساڵی وەکو رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی وڵاتەکەی دیاریکرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بڕیاریدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و هەڵبژاردنی خولی 28ی پەرلەمانی تورکیا لە 14ـی مایس (ئایار) ئەنجام بدرێت.
بەربژێرە دیارەکان بۆ ئەو پۆستە تاکو ئێستا رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور (ئاکپارتی و مەهەپە) و کەمال کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوبەشی “هاوپەیمانیی میللەت”ـە.