ئۆستن بۆ سوودانی: ئەمریکا چاوی لە چەسپاندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئۆستن بۆ سوودانی: ئەمریکا چاوی لە چەسپاندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە

ئۆستن بۆ سوودانی: ئەمریکا چاوی لە چەسپاندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە

ئازار 7, 2023 14:30
ئۆستن بۆ سوودانی: ئەمریکا چاوی لە چەسپاندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەدیدارێکدا لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، عێراق پەیوەندییەکی هاوسەنگی لەگەڵ کەشوهەوای هەرێمی و نێودەوڵەتی هەیە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و رێزگرتن لەسەروەری.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران، ئەمڕۆ سێشەممە 7ـی ئاداری 2023، محەمەد شیاع سوودانی لەمیانی پێشوازیکرد لە لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا و شاندی یاوەری، تاوتوێی هاوکاری هاوبەشی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای کرد.

سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەرۆشی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ پتەوکردن و چەسپاندنی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، لەسەر ئاست و بوارە جیاجیاکان و ئاماژەی بە هەنگاوەکانی حکومەتیش کرد، بۆ گرتنەبەری پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ کەشوهەوای هەرێمی و نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و رێزگرتن لە سەروەری.

سوودانی جەختی لەوەشکردەوە کە سەقامگیری عێراق کلیلی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیە و ئاماژەی بە رۆڵی عێراقیش کرد لە یەکخستنی بۆچوونەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکان.

لای خۆیەوە، وەزیری بەرگری ئەمەریکا پابەندبوونی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی عێراق و ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمریکا چاوی لە چەسپاندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانی هاوبەشییەکانیانە لە بوارە جیاجیاکاندا”.

En az 10 karakter gerekli