سەرۆکی هەرێمی کوردستان وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکی هەرێمی کوردستان وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد

ئازار 26, 2023 17:48
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقـی دیاریكرد و بڕیاریدا 18ی 11ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26-03-2023، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان وتی، “بەپێی یاسای ژمارە 1ـی ساڵی 2005ـی هەموارکراو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 18-11-2023ـی وەکو رۆژ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دیاریکردووە”.

داواش لە پەرلەمان و کۆمیسیۆن دەکات رێکارە پێویستەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بگرنەبەر.

En az 10 karakter gerekli