قوباد تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی نەورۆز بڵاودەکاتەوە و تیایدا وەڵامی داواکەی سەرۆکی حکومەت دەداتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • قوباد تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی نەورۆز بڵاودەکاتەوە و تیایدا وەڵامی داواکەی سەرۆکی حکومەت دەداتەوە

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی نەورۆز بڵاودەکاتەوە و تیایدا وەڵامی داواکەی سەرۆکی حکومەت دەداتەوە

ئازار 20, 2023 15:56
قوباد تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی نەورۆز بڵاودەکاتەوە و تیایدا وەڵامی داواکەی سەرۆکی حکومەت دەداتەوە
0

لایک

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە هاووڵاتییان دەکات و لەپەیامێکیدا دەڵێت، “نەورۆزی کوردەواری هەمیشە هەڵگری پەیامی ئاشتی و تەبایی و دەستپێکی وەرزێکی نوێ بووە”.

دەقی پەیامەکەئ قوباد تاڵەبانی:

نەورۆزی کوردەواری هەمیشە هەڵگری پەیامی ئاشتی و تەبایی و دەستپێکی وەرزێکی نوێ بووە، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان پەیامی نەورۆز بە جدی وەربگرین و دەرگا بکەینەوە بەڕووی چارسەر کردنی گرفتەکاندا.

کوردستان لەبەردەم هەڕەشە و دەرفەتیشدایە، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیش ساڵانێکی زۆرە بە هەموو کەموکوڕییەکانمانەوە تەحەمولیان کردوین، داوای خزمەتگوزاری باشتر و بوژانەوەی ئابوری و ئارامی سیاسی دەکەن، لەم دۆخەدا داوا دەکەم هەموو لایەکمان لەپێناو هاوڵاتییاندا بەرپرسیارانە مامەڵە بکەین و پێکەوە ئیدارەی ئەم دۆخەی ئێستا بدەین.

با پێکەوە ئەو دەرفەتەی لەگەڵ بەغداد هاتووەتە پێشەوە بقۆزینەوە بۆ رێککەوتنێکی یەکجاری و درێژخایەن. لەناوخۆشدا زەمینە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بڕەخسێنین بە جۆرێک هەم متمانەی هاوڵاتیان بە دامەزراوەکان بەهێز بکات و هەم هاوپەیمانەکانمان لە دەرەوە لەخۆمان بێهیوا نەکەین.

لەبارەی کێشەکانی ناوخۆی کوردستان، ئێمە دەستی ئاشتەوایی درێژ دەکەین و ئامادەی هەموو گفتوگۆیەکین و رایدەگەیەنین؛ داواکاری کەسیمان نەبووە و نییە، بەڵکو داواکاری و بەرگریکردن بووە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان کە پێمان وایە ئەمە دەکرێت ویست و داواکاری هەموو لایەکمان بێت، ئێمەش بەبەڵێنی جێبەجێ کردنی ئەو داواکاریانە، ئامادەی هەموو ھاوکاری و هەنگاوێکی پێویستین.

لە کۆتاییدا نەورۆزی کوردەواری لە هەموو لایەک پیرۆز دەکەم و هیوای جەژنێکی پڕ لە شادی و خۆشی بۆ هەمووان دەخوازم.

En az 10 karakter gerekli