نوعمان کورتوڵمووش وەک سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا

نوعمان کورتوڵمووش وەک سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا

حوزه‌یران 3, 2025 23:06
نوعمان کورتوڵمووش وەک سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا
0

لایک

نوعمان کورتوڵمووش بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان، جارێکی دیکە وەک سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا.

نوعمان کورتوڵمووش، پەرلەمانتاری ئاکپارتی لە بازنەی ئیستانبوڵ، لە گەڕی سێیەمی هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، بە دەنگی 329 پەرلەمانتار وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.


ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـی حوزەیران، 2025، لە پەرلەمانی تورکیا لە سێیەم گەڕی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، هەریەکە لە نوعمان کورتوڵمووش، بەربژێری ئاکپارتی، 329 دەنگ، ئوغور بایراکتوتان، بەربژێری جەهەپە 118 دەنگ، عوسمان چەنگیز چاندار، بەربژێری دەم پارتی 18 دەنگ، مستەفا جیهان، بەربژێری ئیی پارتی 26 دەنگ و محەمەد قارەمان، بەربژێری پارتی ڕێگەی نوێ 26 دەنگ و 1 دەنگی بەتاڵ و 11 دەنگیش پووچەڵ کرانەوە.


بەو پێیە، پەرلەمانتاری ئاکپارتی لە بازنەی ئیستانبوڵ نوعمان کورتوڵمووش، وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.

En az 10 karakter gerekli