دوێنێ پێنجشەممە، ڕێكەوتی 13ـی ئاداری 2025، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “دەبێ ئەوە بسەلمێنرێت، سیاسەتی فشار سیاسەتێکی ڕاست نییە و کاریگەری دروست ناکات،” دەشڵێت، لەژێر هەر فشارێک دانووستان بکەین، واتای ئەوەیە لە بێهێزیدا دانووستان دەکەین، بەوەش هیچ دەستکەوتێکمان لەو دانووستانە نابێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، پێشوازی لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەکەن و پێشنیازیشیان بۆ چارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان هەیە.
ئەو وتانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە، دوێنێ 12ـی ئاداری 2025، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندبوو، نامەکەی سەرۆکی ئەمەریکایان بەدەست گەیشتووە و ئەمەریکا هەڕەشەی سەربازیان لێ دەکات.
عەلی خامنەیی، وتبووی، دەتوانین وەڵامی هەڕەشەکان بدەینەوە و ئەگەر بمانەوێت دەتوانین چەکی ئەتۆمی دروست بکەین.