ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ژمارەیەك بڕیاری دەرکرد

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ژمارەیەك بڕیاری دەرکرد

ئازار 19, 2025 22:15
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ژمارەیەك بڕیاری دەرکرد
0

لایک

ئەنجومەنی وەزیران، هەر یەک لە وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی و ئابووری و ئەنجومەنی گشتی ڕاژەی ڕاسپارد لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ لە پەیوەندیدا بن، بۆ دامەزراندنی دەرچووانی کۆلیژە پزیشکيیەکان بۆ ساڵی 2024

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی ئاداری 2025، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، پێشنیارێکی لەبارەی درێژکردنەوەی کارکردن بە بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە داشکاندنی ڕێژەی %20 لە سزای سەرپێچيی هاتووچۆ بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە خستەڕوو.


ئەنجومەنی وەزیران ڕاشیگەیاند، لەپێناو یارمەتیدانی هاووڵاتیيان بە کۆی دەنگ پێشنیارەکەی وەزارەتی ناوخۆمان پەسەند کرد و بڕیار درا بە درێژکردنەوەی کارکردن بە بڕیاری داشکاندنی ڕێژەی %20 لە سزای سەرپێچيی هاتووچۆ بۆ شەش مانگی دیکە لە 2025/1/1 تاوەکو 2025/6/30.

ئەوەش خرایەڕوو، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، بابەتی یەکلاکردنەوەی کێشەی ئەوانەی خستەڕوو کە لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم بە هەمیشەیی و گرێبەست دامەزراون، بەڵام مووچەیان بۆ نەبەستراوە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری، بەهۆی جێگرکردنی میلاکی مانگی تەممووز لە ساڵی 2024 لەلایەن وەزارەتی دارایيی فیدراڵەوە.


ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد کە کاری پێویست بۆ دابینکردنی مووچەی ئەو کەسانە ئەنجام بدات و کار بۆ چارەسەرکردنی گرفتی خەرجنەکردنی مووچەکانیان بکات، بەگوێرەی ئەو پێشنیارانەی لەلایەن وەزارەتیان لە کۆبوونەوە خرانەڕوو.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دەرچووانی کۆلیژە پزیشکیيەکان بۆ ساڵی 2024 خستەڕوو، کە بەپێی یاسای پلەبەندیی پزیشکی، ڕێڕەوی وەزیفە و کار و خزمەتیان ڕێکخراوە.

En az 10 karakter gerekli