نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیانی کرد
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیانی کرد

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیانی کرد

ته‌مموز 8, 2024 18:07
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیانی کرد
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی سەرکەوتن و هەڵبژاردنی بە سەرۆککۆماری نوێی ئێران، لە مەسعود پزیشکیان دەکات.

لە پەیامەکەدا نووسیویەتی؛ به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌ ناوی خۆم و خەڵکی کوردستانه‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ مه‌سعود پزیشکیان دەکەم و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ دەخوازم.

نێچیرڤان بارزانی هەر لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی “له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق، چاومان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی دۆستانه‌ و به‌رده‌وامیی هاریکاریی هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیی باش.”

En az 10 karakter gerekli