راوێژکاری سەرۆکوەزیران: دەبێت رۆژانە 200 ملیۆن دۆلار بخرێتە بازاڕەوە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • راوێژکاری سەرۆکوەزیران: دەبێت رۆژانە 200 ملیۆن دۆلار بخرێتە بازاڕەوە

راوێژکاری سەرۆکوەزیران: دەبێت رۆژانە 200 ملیۆن دۆلار بخرێتە بازاڕەوە

ئازار 9, 2023 16:35
راوێژکاری سەرۆکوەزیران: دەبێت رۆژانە 200 ملیۆن دۆلار بخرێتە بازاڕەوە
0

لایک

راوێژكاری دارایی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت، “ده‌بێت رۆژانه‌ بانكی ناوه‌ندیی عێراق 200 ملیۆن دۆلار بفرۆشێت تاكو نرخه‌كه‌ی له ‌بازاڕدا جێگیربێت”.

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 9ـی ئاداری 2023، مه‌زهه‌ر ساڵح، راوێژكاری دارایی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ فرۆشتنی دۆلار له‌ بانكی ناوه‌ندی بگاته‌ نزیكه‌ی 200 ملیۆن دۆلار، به‌دڵنیاییه‌وه‌ بازاڕی ئاڵۆگۆڕی دراو نرخی نزیک ده‌بێته‌وه‌ له‌ نرخی فه‌رمی بانک.

مه‌زهه‌ر ساڵح ئەوەش ئاشکرادەکات، ئاستی فرۆشتنی دۆلار ده‌بێت به‌و ئاسته‌ بێت كه‌ باسمان كرد، به‌رده‌وامیش ئه‌و رێژه‌یه‌ بخرێته‌ بازاڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی د‌ه‌ركه‌وێت.

راوێژكاره‌كه‌ی سوودانی‌ وتیشی، “پاره‌داركردنی كه‌رتی بازرگانی ده‌ره‌كی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، شه‌فافیه‌تی تێدا ده‌ركه‌وتووه‌”.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیاردرا ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ داراییه‌ ئه‌لیكترۆنیانه‌ی له‌ناوخۆی عێراق له‌ رێگه‌ی ئامێری، ATM و POS و ده‌روازه‌ی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی پێشه‌كه‌ش ده‌كرێن، به‌دیناری عێراقی بێت.

En az 10 karakter gerekli