وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەنجامی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی 12 ئامادەیی ڕادەگەیەنرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ـی تشرینی یەکەمی 2024، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمی کوردستان-عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ڕۆژى یەکشەممە رێکەوتى (2024/11/3) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچووانى 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2024-2025) ڕادەگەیەنرێت.
وەزارەتەکە ڕایگەیاند، دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان لە ڕێکەوتى (2024/11/10) دەست دەکرێت بە پرۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان، بۆیە پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانى هەرێمی کوردستان ئامادەکارى پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2024-2025).
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت