وه‌زاره‌تى وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانى توركیا رایگه‌یاند له‌میانى ئه‌و داوایه‌ى كه له دادگای ناوبژیوانیی سەربە ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس له نێوان توركیا و عێراق دادبینى بۆ ده‌كرا، له كۆى پێنج داواكارى عێراق چواریان ره‌تكراونه‌ته‌وه و به‌شێكى زۆرى داواكارییه‌كانى توركیاش قبوڵكراوه و به‌مه‌ش بڕیارى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى توركیا له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ده‌ركراوه.
وه‌زاره‌تى وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانى توركیا له‌باره‌ى بڕیارى دادگای ناوبژیوانیی سەربە ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ى له نێوان توركیا و عێراق دادبینى ده‌كرا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و دۆسییه‌یه له راستیدا بریتییه له ره‌نگدانه‌وه‌ى ناكۆكى نێوان حكوومه‌تى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر پرسى بەڕێوەبردن و داهاتى نه‌وت كه بۆماوه‌ى چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه توركیا هه‌میشه رێزى له یه‌كێتى و یه‌كپارچه‌یى عێراق گرتووە و هه‌ڵیداوه بۆ سه‌قامگیرى ئابوورى و سیاسى ناوچه‌كه و عێراق.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: “له دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى بردنه‌وه‌ى عێراق له‌و دۆسییه‌ى كه له نێوان توركیا و عێراق له دادگای ناوبژیوانیی سەربە ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس دادبینى ده‌كرا، به پێویستمان زانى راى گشتى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ئاگادار بكه‌ینه‌وه. توركیا هاوبه‌شى گرنگى ژماره‌یه‌كى زۆرى پرۆژه‌ى وزه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه و هه‌میشه به‌رپرسیارێتى خۆى به‌جێگه‌یاندووه. وڵاته‌كه‌مان سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و ناسه‌قامگیریانه‌ى له ناوچه‌كه‌دا سه‌ریانهه‌ڵداوه، له ساڵى ١٩٧٣وه ملیاره‌ها دۆلارى خه‌رج كردووه بۆ به‌كارخستنى سیسته‌مى هێڵى بۆرى نه‌وتى توركیا-عێراق و هاوكارى زۆرى كردووه له پاراستنى سه‌قامگیرى بازاڕى نه‌وتى جیهانى. به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و ناكۆكییه به شێوه‌یه‌كى دۆستانه، دیپلۆماسییه‌تێكى چڕى نیشانداوه به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌كان و وڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كان. له قۆناغى ئه‌م دادبینییه‌دا كه پێیى گه‌یشتووین، ده‌سته‌ى ناوبژیوان له كۆى پێنج داواكارى عێراق چواریانى ره‌تكردووه‌ته‌وه. هاوكات به‌شێكى زۆرى داواكارییه‌كانى توركیاى قبوڵكردووه و به‌هۆى ئه‌و پێشێلكاریانه‌وه بڕیارى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى توركیاى له‌لایه‌ن عێراقه‌وه داوه. توركیا هه‌میشه ئاماده‌یه به‌رپرسیارێتى یاساى نێوده‌وڵه‌تى به‌جێبگه‌یه‌نێت و هاوكاربێت له چاره‌سه‌رێكى هه‌میشه‌یى له نێوان لایه‌نه بنه‌ڕه‌تییه‌كانى ئه‌و ناكۆكییه”.