سۆران.. لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر ژنێک برینداربوو و پێنج خانووش سووتان
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سۆران.. لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر ژنێک برینداربوو و پێنج خانووش سووتان

سۆران.. لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر ژنێک برینداربوو و پێنج خانووش سووتان

ژنێک لەکاتی رزگارکردنی منداڵەکانی برینداربووە

ئازار 22, 2023 20:57
سۆران.. لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر ژنێک برینداربوو و پێنج خانووش سووتان
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرێک، پێنج خانوو لەگەڕەکی بەختیاری سووتان و ژنێکیش لەکاتی رزگارکردنی منداڵەکانی برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگاداری ژووری بزوێنی بەڕێوەبەرایەتیمان کرایەوە بە هەبوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە چەند خانوویەک لە گەرەکی بەختیاری لە قەزای سۆران، دەستبەجێ هەردوو تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەکانی بەرگری شارستانی سۆران و دیانا دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەکە و توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە و رێگری لە زیادبوونی بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “تێکەڵکێشی خانووەکان و داپۆشرانی سەقفی خانووەکان بە دار و حەسیر و نایلۆن و لەسەر دانانی تایەی ئۆتۆمبێل، وایانکرد کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە کەمێک دوا بکەوێت بەمەش زیانە ماددیەکان زۆرتربوون”.

بەرگری شارستانی سۆران ئاشکراشیکردووە، “بە پێی راپۆرتی تیمەکانمان هۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە، سەرەتا لە خانووێکەوە دەستیپێکردووە دواتر تەشەنەی کردووە بۆ خاوەکانی دەوروبەری کە پێنج خانوو زیانێکی زۆری ماددیان بەرکەوتووە، جگە لە زیانە ماددیەکان ئافرەتێک بەڕێژەیەکی کەم برینداربووە بەهۆی سووتان، لەکاتی رزگارکردنی منداڵەکانی”.

En az 10 karakter gerekli