ئەمڕۆ هەینی، بانکی رافیدەین روونکردنەوە لەبارەی پێدانی پێشینەی قەرزی فەرمانبەران و خانەنشینان و کارمەندانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری دەدات.
لە بەیاننامەیەکدا بانکی رافیدەین رایگەیاندووە، “پێشینەی 5 ملیۆن تاکو 25 ملیۆن دینار بەپێی توانای وەرگرتنی قەرزەکە و بەگوێرەی مووچەی مانگانە دەدرێت بە فەرمانبەران”.
ئەوەش هاتووە، “پێشینەکە لەرێگەی “ماستەر کارت” دەدرێتە کەسانی شایستە کە سەربە بانکی رافیدەینن”.
ئەمە لە کاتیکدایە، بانکی رافیدەین پێشتریش چەندین پێشینەی قەرزی بۆ کەرتی فەرمانبەرانی حکومی راگەیاندبوو کە خۆیان لە (پێشینەی خانووبەرە و پێشینەی هاوسەرگری و …هتد) دەبینییەوە.