وه‌زاره‌تی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، فۆڕمێكی تایبه‌ت به وه‌رگرتنی زانیاری بۆ زیاتر كارئاسانی بۆ هاونیشتمانییان ڕاده‌گه‌یه‌نن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌هۆی زۆری ژماره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و لۆدێكی یه‌كجار زۆر له‌سه‌ر هه‌ردوو هێلی گه‌رم و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی هاوڵاتیان به به‌رپرسانی حكومه‌ته‌وه، ته‌نها له‌دوێنێوه دوو هه‌زار و 612 په‌یوه‌ندی له‌و دوو ژماره‌یه‌وه وه‌رگیراون كه رامانگه‌یاندبوون و هێڵه‌كان له كاركردن به‌رده‌وامن، ته‌واوی هاونیشتیمانییانمان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه له‌هه‌ر شوێنێك بن كه ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كان وه‌رده‌گیرێن و به‌رده‌وام ده‌بین.
ده‌توانن زانیارییه‌كانتان له‌م فۆرمه‌ی خواره‌وه ره‌وانه بكه‌ن
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕاشیگه‌یاندووه، “ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندییان به هێله گه‌رمه‌كان نه‌كردووه، ده‌توانن زانیارییه‌كانتان له‌م فۆرمه‌ی خواره‌وه ره‌وانه بكه‌ن.
هێله گه‌رمه‌كانیش ئه‌م دوو ژماره‌یه‌ی خواره‌وه و ده‌توانن زانیارییه‌كان له‌سه‌ر وه‌تس ئه‌پی ئه‌م دوو هێله گه‌رمه یان له رێی پركردنه‌وه‌ی فۆرمی سه‌ره‌وه ره‌وانه بكه‌ن:
5680 803 750 00964
5681 803 750 00964