ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر سێ تەوەر کۆدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر سێ تەوەر کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر سێ تەوەر کۆدەبێتەوە

تشرینی دووه‌م 6, 2024 12:13
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر سێ تەوەر کۆدەبێتەوە
0

لایک


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبونەوەكەش، گفتوگۆی بابەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، هاوكات گفتوگۆی مووچەی موچەخۆران و بابەتی ژمارەی وەزیفی فەرمانبەران.

بەپێی زانیارییه‌ میدیا ناوخۆییه‌كان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان-عێراق، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران وبه‌ ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كۆ دەبێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەر سێ تەوەر کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ ده‌كات، كە تەوەری یەكەم گفتوگۆکردنە لەسەر پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد، موچەی موچەخۆران و بابەتی ژمارەی وەزیفی فەرمانبەران، یەكێكی دیكە دەبێت لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە و لە تەوەرەی دووەمی كۆبونەوەكەدا باسیان لێوە دەكرێت.

باسی لەوەشكردووە، “لە تەوەرەی سێیەم و كۆتاییدا، بابەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم گفتوگۆ دەكرێن”.

ئەوە لەكاتێكدایە كۆبونەوەكە یەکەم کۆبونەوەیە دوای پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، كە لە ڕۆژی 20ی مانگی ڕابردوو بەڕێوەچوو.

En az 10 karakter gerekli