ئەردۆغان: رێگە بە مانەوەی تیرۆرستان نادەین

ئەردۆغان: رێگە بە مانەوەی تیرۆرستان نادەین

شوبات 12, 2024 21:42
ئەردۆغان: رێگە بە مانەوەی تیرۆرستان نادەین
0

لایک

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، بۆ ئەوەی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان کە لەگەڵ عێراقدا جێبەجێ دەکەن بەردەوامبێت، پێویستە تیرۆر لەناوببرێت، تورکیا رێگە بە مانەوەی تیرۆرستان نادات لە سنوورەکانی باشووری وڵاتەکە، لە مانگەکانی هاوینی ئەمساڵیش ئۆپەراسیۆنەکانیان فراوانتر دەکەن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە وتارێکدا رایگەیاند، لەناوبردنی تیرۆر گرنگە بۆ بەردەوامیدان بە پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان کە لەگەڵ عێراقدا سەرقاڵی جێبەجێکردنین.

ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا رێگە بە مانەوەی “تیرۆرستان” نادات لە سنوورەکانی باشووری وڵاتەکە، بە ئامانجی پانکردنەوەی سەری رێکخراوە تیرۆرستییەکان کاردەکەن، لە هەر کوێیەکیش بیاندۆزنەوە ژێرخانەکانیان دەڕوخێنن.

ئەوەشی خستەڕوو، لە مانگەکانی هاوینی ئەمساڵ ئۆپەراسیۆنی چنگ پتەوتر دەبێت و هەلی زیاتریان بۆ دێتە پێشەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی بەرفراوانتر.

En az 10 karakter gerekli