وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، له ساڵی رابردوودا قه‌باره‌ی دابینكردنی غاز بۆ 20 كاتژمێر له رۆژێكدا زیادی كردووه، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی دابینكردنی غاز له دوو كێڵگه‌ی نیشتمانییه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه.
ئه‌حمه‌د مو‌سا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با رايگه‌یاند، “ئێستا كاتژمێره‌كانی كاره‌با له شه‌و و رۆژێكدا بۆ 20 كاتژمێر به‌رزبوونه‌ته‌وه، له كاتێكدا له هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوودا 13 كاتژمێر كاره‌با دراون به‌هاوڵاتیان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “له ئێستادا وێستگه‌كانی سیستمی كاره‌با كاریگه‌رییه‌كی زۆریان به‌هۆی كه‌می غازی ئێرانیه‌وه بۆ دروست نه‌بووه، به‌تایبه‌تی كه ئه‌مڕۆ به‌شێك له وێستگه‌كانمان به سوته‌مه‌نی نیشتمانی كارده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تی نه‌وتیش ده‌ستبه‌رداری پشتیوانیه‌كانی نه‌بوه و به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام پاڵپشتی وه‌زاره‌تی نه‌وت كاره‌با”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “به‌شێك له وێستگه‌كانمان به غازی نیشتمانی له كێڵگه‌كانی عوكاز و حه‌لفایا كارده‌كه‌ن، هه‌نگاویش هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنانی غاز له كێڵگه‌ی مه‌نسوڕیه زیاتر بكرێت، ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ش له سایه‌ی ئه‌و رێوشوێنه حكومیانه‌وه‌یه كه محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر كردوونه‌ته‌وه و له‌چوارچێوه‌ی به‌كارهێنانی به‌رهه‌می ناوخۆیی غاز به‌دیهاتوون.”.