گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا دەستپێکرد
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا دەستپێکرد

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا دەستپێکرد

ئایار 28, 2023 08:21
گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا دەستپێکرد
0

لایک

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا، کاتژمێر 08:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ (28-5-2023) دەستپێکرد.

پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرکۆماری تورکیا کە بۆ یەکەم جار لە مێژووی سیاسیی تورکیادا دەچێتە خولی دووەمی هەڵبژاردن لە سەرانسەری تورکیا ئەمڕۆ لە کاتژمێر 8:00وە دەستپێکرد و تاکو کاتژمێر 17:00بەردەوام دەبێت.

بۆ پرۆسەی دەنگدان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا، 191 هەزار و 884 هەزار سندووقی دەنگدان لە تورکیا دانراون.

رەجەب تەییب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جهموور و کەمال کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میللـەت کێبڕکێ دەکەن بۆ بردنەوەی پۆستی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە، کە هیچ کامیان لە گەڕی یەکەمدا نەیتوانیبوو 50 کۆ یەکی دەنگەکان بباتەوە.

بەگشتی زیاتر لە 60.6 ملیۆن کەس لە تورکیا مافی دەنگدانیان لەو هەڵبژاردنەدا هەیە، کە لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان رێژەی 49.5٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو، لەبەرامبەردا کەمال کڵچدارئۆغڵو رێژەی 44.8٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو.

بەپێی رێژەی دەنگەکانی هەڵبژاردنیش کە رێژەی بەشداریکردن گەیشتە 86.98%، رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان، 27 ملیۆن و 133 هەزار 837 دەنگی بەدەستهێناوە، کەمال کڵچدارئۆغڵوش 24 ملیۆن و 594 هەزار و 932 دەنگی بەدەستهێناوە، دەنگەکانی سینان ئۆغانیش بریتییە لە دوو ملیۆن 831 هەزار و 208 دەنگ.

لەم گەڕەی پرۆسەی دەنگدان، سینان ئۆغان، کاندیدی هاوپەیمانی ئاتا لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، کشاوەتەوە و پشتیوانی خۆی بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا راگەیاندووە. داواشی لەو دەنگدەرانە کرد کە لە گەڕی یەکەم متمانەیان بەوداوە، لە گەڕی دووەم دەنگ بە ئەردۆغان بدەن، وەک خۆی رایگەیاند، کاندیدەکی هاوپەیمانی کۆمار لە بەرنامە و داواکارییەکانی ئەوان نزیکە.

هەروەها ئومێد ئۆزداغ، سەرۆکی پارتی زەفەر (سەرکەوتن) کە بەشێکە لە هاوپەیمانی ئاتا، لەگەڵ کڵچدارئۆغڵو رێککەوتنێکی واژووکرد، بۆ پشتیوانیکردنی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن لە بەرامەبەر ئەردۆغان.

En az 10 karakter gerekli