یولیا سڤیریدنكۆ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانیا ڕایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤ ده‌ستیان كردوه به به‌كارهێنانی به‌نده‌ره‌كانی كرواتیا بۆ هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه.
یولیا سڤیریدنكۆ له په‌راوێزی لوتكه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری سێ ده‌ریا له بوخارێست له‌گه‌ڵ ئه‌ندرێ پلێنكۆڤیچ سه‌رۆك وه‌زیرانی كرواتیا به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو قۆڵیدا كردووه سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی كردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی بازرگانی نوێ بۆ هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا، له‌و دیداره‌دا باسیان له له‌سه‌ر پرسی گه‌ڕان كردووه به‌دوای چاره‌سه‌ردا بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و سنوورداركردنانه‌ی كه به‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی ئۆكرانیادا سه‌پێنراون.
یولیا سڤیریدنكۆ رایگه‌یاندووه، “هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی كرواتیاوه ده‌ستیپێكردوه، ئه‌م ڕێگایه بازرگانییه پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و له ئێستاوه زۆر به‌ناوبانگه”.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانیا باسی له‌وه‌شكردوه، “ئاماده‌ین بۆ په‌ره‌پێدان و فراوانكردنی تواناكانی ئه‌م ڕێڕه‌وی گواستنه‌وه‌یه، ئێمه پێمان وایه ئه‌م ڕێگایه لۆجستییه ڕۆڵێكی گرنگی له بازرگانی دوو قۆڵی نێوان ئۆكرانیا و كرواتیا ده‌بێت ته‌نانه‌ت دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕه‌كانیش”.
پێشتر میدیاكانی ئۆكرانیا بڵاویانكرده‌وه، ئۆكرانیا بوه‌ته هاوبه‌شێكی به‌شداربوو له ده‌ستپێشخه‌ری سێ ده‌ریا، مۆڵدۆڤاش هه‌مان پێگه‌ی به‌ده‌ستهێناوه
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا