ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا لاندکروزەر یەکێکە لە ئۆتۆمبێلە ناودارەکانی کۆمپانیای پیشەسازی تۆیۆتا، لە ساڵی داهاتوو نوێترین جۆری ئەو ئۆتۆمبێلە لە ئەمریکا نمایش دەکرێت کە لاندکروزەری خاوەن بزوێنەری چوار پستنی هایبریدە.
بەڵام ئەوەی زیاتر لە تۆیۆتا چاوەڕێ دەکرێت ئۆتۆمبێلێکی خاوەن بزوێنەری کارەباییە، ئەویش یەکەمین جۆری لانکروزەری کارەبایییە بە ناوی لاندکروزەر ئێس ئی.
لاندکروزەی ئێس ئی ئۆتۆمبێلێکی وەرزشی “ئێس یو ڤی”ە، ئەم جۆرەی لاندکروزەر 22.8 سانتیمەتر لە لاندکروزەر 2024 درێژترە، بەڵام بەرزییکەی بە پێوانەی 15.24 سانتیمەتر نزمترە.
لاشەی ئۆتۆمبێلەکانی ئێستای لاندکروزەر لەسەر قاڵبی بارهەڵگرێکە، بەڵام لاندکروزەر ئێس ئی کارەبایی لەسەر سەکۆیەکی دیزاینکراوی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانە، تۆیۆتا لە دروستکردنی لاندکروزەری ئێس ئی هەوڵدەدات خێراییەکی بەرز و توانای هاتوچۆکردنی بە زەوییە ئاستنگەکان بۆ لاندکروزەر ئێس ئی دابین بکات.
بە کورتی، لەوانەیە ئەم جۆرە نوێیەی لانکروزەر ببێتە رکابەری ئۆتۆمبێلی رەینج رۆڤەری بریتانی، بەوپێیەی قاڵب و لاشەی ئەو دوو ئۆتۆمبێلە لە یەکدییەوە نزیکە.
لاندکروزەر ئێس ئی دیزاینێکی سەردەمیانەی تێدا بەکارهاتووە و خاوەنی تایبەتمەندی “بی ئی ڤی”ە و لە کاتی لێخوڕین ژاوەژاوی ناو ئۆتۆمبێلەکە کەمە، تا ئێستا وادەیەک بۆ خستنەبازاڕی تۆیۆتا لاندکروزە ئێس ئی رانەنەگەینراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئۆتۆمبێلی لەو جۆرە بەرهەمهێنانی پێویستی بە کات بێت.
چونکە لەسەر کۆمپانیای تۆیۆتا پێویستە سەکۆیەکی نوێ پەرەپێبدات و دەست بە دروستکردنی نەوەی نوێی پاتری ئۆتۆمبێل بکات، لەگەڵ ئەوەشدا پێشبینی دەکرێت ئۆتۆمبێلەکانی لێکسز لە ساڵی 2030 ببنە کارەبایی.