دەروازەیەکی سنووری لە نێوان ئەمریکا و کەنەدا داخرا، ئەویش دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک لە یەکێک لە بازگەکانی ئەو دەروازە سنوورییە تەقییەوە، نووسینگەی ئێف بی ئای لە شاری بوفاڵۆ دەڵێت، “تەقینەوەکە لەسەر پردی سەر رووباری نیاگرا بووە.”
رۆژنامەی گاردیانی بریتانی بڵاویکردەوە، دەروازەی سنووری نێوان ئەمریکا و کەنەدا داخرا، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک لە یەکێک لە بازگەکان لە نزیک پردی تاڤگەکانی نیاگرا تەقییەوە.
لەو بارەیەوە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی “ئێب بی ئای”ی شاری بوفاڵۆ رایگەیاند، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو تەقینەوەیە دەکەن کە لەسەر پردی “رەینبۆ”ی سەر رووباری نیاگرا روویداوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش چەند گرتە بیدیۆییەک بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا ناوچەی گومرگی دەروازەی سنوریی نێوان ئەمریکا و کەنەدا ئاگری گرتووە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی