وردەکاریى کۆبوونەوەکانى حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراق
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وردەکاریى کۆبوونەوەکانى حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراق

وردەکاریى کۆبوونەوەکانى حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراق

ته‌مموز 2, 2024 10:23
وردەکاریى کۆبوونەوەکانى حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراق
0

لایک

ئەمڕۆ شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە و فەرمانگەى میدیا و زانیاریى ئاشکرایکرد، هەردوولا هاوڕابوون یەک سیاسەتی گومرگی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان-عێراق جێبەجێبکرێت.

فەرمانگەى میدیا و زانیاریى حکومەتى هەرێمى کوردستان-عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا هاوڕابوون یەک سیاسەتی گومرگی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.

روونیشکراوەتەوە، هەروەها هاوڕابوون هەماهەنگیی زیاتر بکرێت بۆ پاراستی بەرهەمی ناوخۆ و جێبەجێکردنی رۆژنامەی کشتوکاڵی، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە هەماهەنگی و کۆبوونەوەکان بەردەوامییان هەبێت، تاوەکو گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی.

رۆژی یەكشەممە، 30ـی حوزەیرانی 2024، شاندێكی هەرێم كە پێكهاتوون لە وەزیری ناوخۆ، وەزیری دارایی و ئابووری، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ و شاندی یاوەریان، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى چارەسەری كێشە و گرفتەكانی نێوان هەرێمى کوردستان و عێراق، لە بواری گومرگ و دەروازە سنوورییەكان چوونە بەغدا.

En az 10 karakter gerekli