مەسرور بارزانی لەگەڵ سەلاحەددین بەهائەدین کۆبووەوە
سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات و هەردوولا گفتگوگۆی هاوهەڵوێستی و یەکڕیزی لایەنەکان و گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانیان کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ئاداری ٢٠٢٦، ماڵپەری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، پێشوازی لە سەلاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دۆخیی گشتی هەرێم و عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ کرا.
ئەوەشخرایەڕوو، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاوهەڵوێستی و یەکڕیزی هێز و لایەنە کوردستانییەکان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان-عێراق و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.
ماڵپەری حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند، دووپاتیش کرایەوە کە هەرێمی کوردستان-عێراق وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئارامی و ئاشتی دەبێت لە ناوچەکەدا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان-عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق کرا .
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت