محەمەد نوری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباح-ی راگەیاندووە، حکومەتی عێراق لەدادگای فیدڕاڵی تانەی لە ژمارەیەک ماددەی دیکەی یاسای بودجەی عێراق داوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو ماددانەی کە تانەیان لێدراوە پەیوەستن بە گرێبەستکردن، دامەزراندن، قەرەبو و لێبڕینی موچە، حکومەتی عێراق دەڵێت یاسای بڵاوکراوە لە رۆژنامەی وەقائیع کۆمەڵێک ماددەی تیادایە، لەو پڕۆژەیە یاسایەدا نەبووسە کە حکومەت پێشەکەشی پەرلەمانی کردوە.
ئەم ماددانەی تانەیان لێدراوە پێکهاتوون لە مادەکانی 12،16،20،28،62،63،65،70،71،72،75.
وتیشی، پێشبینی دەکەن کە حکومەتی عێراق تانە لە ژمارەیەک ماددەی دیکەی یاسای بودجەی عێراق بدات، کە لە پەرلەمانی عێراق بۆ یاساکە زیادکراون، لەکاتی گفتوگۆکردندا.