سوودانی رێنماییه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆمپانیاكانی بۆ رۆژی ده‌نگدان ده‌ركرد
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سوودانی رێنماییه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆمپانیاكانی بۆ رۆژی ده‌نگدان ده‌ركرد

سوودانی رێنماییه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆمپانیاكانی بۆ رۆژی ده‌نگدان ده‌ركرد

كانونی یه‌كه‌م 17, 2023 20:50
سوودانی رێنماییه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆمپانیاكانی بۆ رۆژی ده‌نگدان ده‌ركرد
0

لایک

محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رێنمایی بۆ سه‌رجه‌م كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیه‌كان ده‌ركرد، سبه‌ینێ بوار به‌ كرێكاره‌كانیان بده‌ن، به‌شداری له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا بكه‌ن.

باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، محه‌مه‌د شیاع سوودانی رێنمایی تایبه‌تی بۆ كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت كه‌ له‌ عێراق كارده‌كه‌ن ده‌ركردوه‌، بۆئه‌وه‌ی رێگه‌ به‌ كرێكاره‌كانیان بده‌ن كه‌ به‌رده‌وامن له‌ كاره‌كانیان له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردندا ده‌نگ بده‌ن و مافی هه‌ڵبژاردنی خۆیان به‌كاربهێنن.

باسم عه‌وادی ئاشكراشیكردووه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داواشی له‌ كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیه‌كان كردوه‌، هاوكاری پێویستی كارمه‌نده‌كانیان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن. 

En az 10 karakter gerekli