کاربەدەستانی ئۆکرانیا سەرلەبەیانی ئهمڕۆ هەینی، رێكەوتی 30ـی ئایاری 2025، ڕایانگەیاند، سووپای رووسیا هێرشێکی بەرفراوانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر شاری خارکیڤ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ئەنجامداوە.
ئۆلێه سینێهوبۆڤ، پارێزگاری سەربازی خارکیڤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام نووسیوویەتی، “لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم هەشت کەس کە دوو هەرزەکاریان لهناودایه، برینداربوون”.
هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، رووسیا لە ماوەی شەوی ڕابردودا 90 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دوو موشەکی بالیستیکی ئاڕاستەی ئۆکرانیا کردووە و ناوچەکانی خارکیڤ، ئۆدێسا و دۆنێتسکی کردووهتە ئامانج.
سەرۆکی شارەوانی ئیگۆر تێرێخۆف وتی، هێرشەکە کە لانیکەم هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رووسی تێیدا بەشداربوون، “دامەزراوەیەکی شارەوانی”ـی کردووهتە ئامانج، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرێکی گەورە لە بارەگای کۆمپانیاکە کەوتووەتەوە و زیاتر لە 30 بینای نیشتەجێبوونی نزیکیش زیانیان بەرکەوتووە.
خارکیڤ کە دووەم گەورەترین شاری ئۆکرانیایە و نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە سنووری باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دورە، بووەتە ئامانجی بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند، بەرگری ئاسمانی لە ماوەی شەوێکدا 48 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینییان گرتوە، کە 30 فڕۆکەیان لە ئاسمانی ناوچەی بێلگۆرۆدەوە بووە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی