دوای نزیکەی سێ کاتژمێر کۆبوونەوە لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، کۆبوونەوەکەیان بە بنیاتنەر و بەرهەمدار وەسفکرد و گفتوگۆکان لە کەشێکی ئەرێنیدا بوون.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، بە فۆکس نیوزی ئەمریکی ڕاگەیاند، لەو کۆبوونەوەیە “١٠ بە ١٠” بووین.
هەروەها دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ پوتین دانوستانم کرد سەبارەت بە پرسگەلێک لەوانە ناتۆ و ڕێوشوێنە ئەمنییەکان و پرسی خاک. ووتیشی: پێموایە زۆر نزیک بووینەتەوە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن.
هەر لە وتەکانی بۆ فۆکس نیوز، سەرۆکی ئەمریکا ئامۆژگاری هاوتا ئۆکراینییەکەی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی کرد، بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا ڕێککەوتن بکات.
جەختیشی کردەوە، دەبێت ئۆکرانیا ڕازی بێت، ڕەنگە ڕازی نەبێت، ئامۆژگاری من بۆ زێلینسکی ئەوەیە کە ڕێککەوتن بکات.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئامۆژگارییەکانی بۆ زێلێنسکی، ترەمپ ووتی، “بەڵێ دەبێت ڕێککەوتن بکەیت، ڕووسیا زۆر بەهێزە و ئەوان سەربازی گەورەن”.
ترەمپ ڕوونیشی کردەوە، “نەگەیشتوینەتە ڕێککەوتنی کۆتایی”، بەڵام زۆر خاڵ دانوستانیان لەسەر کراوە. ووتیشی: زۆر ڕاستگۆیانە لەگەڵ پوتن قسەی کردووە، یەک یان دوو خاڵی گرنگ ماوە کە لەسەری ڕێکبکەوین”.
دوێنێ هەینی ١٥ـی ئابی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لەبارەی ئاشتی و ئاگربەستی ڕێککەوتنی ئۆکرانیا و چەند پرسێکی دیکە لە ویلایەتی ئالاسکا کۆبوونەوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا