بەرێوەبەرایەتی تەندروستی نەینەوا رایگەیاند، یەکێک لە بریندارەکانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانییە لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا گیانی لەدەستدا، بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدان لە رووداوەکە دەبێتە بە 120 کەس، لە ئێستاشدا 18 بریندار لە تورکیا چارەسەر وەردەگرن.
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی نەینەوا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بریندارێکی دیکەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانییە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تورکیا گیانی لەدەستدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمە دەبێتە سێیەم برینداری رووداوەکەی حەمدانییە کە گیان لەدەستبدات، بەپێی دوایین ئامار لە ئێستادا ژمارەی گیان لەدەستدان لە رووداوەکە گەیشتوەتە، 120 کەس.
لە رۆژی رابردوو 20 برینداری رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانییە لە رێگەی فڕۆکەی سەربازییەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی تورکیا کران، لە ئێستاد 18 بریندار چارەسەر وەردەگرن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە شەوی 26ی مانگی (ئەیلول/9) ئاگر لە هۆلێکی بۆنە و ئاهەنگ لە ناوچەی حەمدانیەی سەر بە پارێزگای نەینەوا کەوتەوە، لە کاتی رووداوەکەش لە هۆڵەکەدا ئاهەنگێکی گەورەی هاوسەرگیری بەرێوەدەچوو، راستەوخۆ لە دوای رووداوەکە نزیکەی 100 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاد لە 150 کەسی دیکە برینداربوون.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت