هەناردەکردنەوەی بەرهەمی پەلەوەری هەرێم بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە

هەناردەکردنەوەی بەرهەمی پەلەوەری هەرێم بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە

شوبات 10, 2025 18:29
هەناردەکردنەوەی بەرهەمی پەلەوەری هەرێم بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە
0

لایک

فیراس سدیق به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند،  لە سبەینێ سێشمه‌وه‌ 11-2-2025 هەناردەکردنی بەرهەمی پەلەوەرخانەکانی هەرێم بۆ شارەکانی عێراق دەستپێدەکاتەوە. ئەمەش دوای ئەوەی له‌ماوه‌ی رابردوودا عێراق بە بیانووی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هاوردەکردنی مریشکی لە هەرێمی کوردستان – عێراق قەدەغە کرد بوو .

به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، رۆژی چواری ئەم مانگە شاندێکی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی عێراق هاتن بۆ هەولێر و خۆیان چوونە پەلەوەرخانەکان و سامپڵیان لە پەلەوەرەکان وەرگرت بۆ دڵنیابوونەوەیان لە تەندروستبوونی مریشکەکان.

فیراس سه‌دیق بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ ئاشكراشی كردووه‌ ، ئەمڕۆ دووشه‌مه‌ پشکنینەکانمان لە بەغدا بۆ گەڕایەوە کە پاک و بێ کێشە بوون، هه‌ر بۆیه‌ سبەی سێشه‌ممه‌ هەناردەکردنی بەرهەمه‌ پەلەوەرخانەکانی هەرێم بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوه‌ كه‌ كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر داهات و زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی ده‌بێت .

به‌ پێی زانیاری و داتای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ، ساڵانە هەرێمی کوردستان – عێراق نزیکەی 250 هەزار تۆن گۆشتی مریشک بەرهەم دەهێنێت، لەکاتێکدا پێداویستیی ساڵانەی ناوخۆی 146 هەزار تۆنە. ئەوەی لە پێداویستیی ناوخۆ ده‌مێنێته‌وه‌  هەناردەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت . 

 لە هەرێمی کوردستان – عێراق هەزار و 840 پەلەوەرخانە هەن، بەڵام بەشێوەی هەمیشەیی هەموویان بەرهەمیان نییە .

هاوکات عێراقیش ساڵانە پێویستی بە یەک ملیۆن تۆن گۆشتی مریشک هه‌یه‌، بەڵام بەرهەمی ناوخۆی 350 هەزار تۆنە و نزیکەی 650 تۆنی لە هەرێمی کوردستان – عێراق هاوردە دەکات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی .

En az 10 karakter gerekli