ئەڵمانیا، ناردنەوەى پارەى کاش لەلایەن کۆچبەرانەوە بۆ کەسوکارەکانیان قەدەغە دەکات و کارتێکى بانکیی تایبەتى پارەدانیان بۆ دروستدەکات، کە ناتوانرێت پارەى پێبگوازرێتەوە بۆ وڵاتەکانیان و هیچ لایەنێکى دیکە.
میدیاى ئەڵمانیا لە زارى دەسەڵاتدارانى وڵاتەکەیەوە بڵاویکردووەتەوە، بڕیارەکە دواى گفتوگۆى نێوان راوێژکار و سەرۆکى ویلایەتە فیدراڵییەکان دێت، کە لە مانگى تشرینى یەکەمى ساڵى رابردووەوە، دەستیپێکردووە لە مانگى کانوونى دووەمى ئەمساڵ بڕیارى کۆتایی لەسەر بابەتەکە دراوە و لە هاوینى داهاتوو دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
ستیڤان ویڵ، سەرۆکى ویلایەتى سەکسۆنیا، رایگەیاندووە، بڕیارێکى لەو جۆرە، رێگریدەکات لەپێدانى پارەى کاش بە داواکارانى مافى پەنابەریى.
بۆریس رین، سەرۆکى ویلایەتى هیسن، وتوویەتى، بڕیارێکى لەو جۆرە، هەنگاوێکى گرنگە بۆ کەمکردنەوەى هاندانەکانى کۆچى نایاسایی بۆ ئەڵمانیا.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی