دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراو سەرقاڵی پلاندانانە بۆ پێکهێنانی کابینەکەی و تاوەکو ئێستا چەند کەسێکی دەستنیشان کردوون پۆستی باڵایان پێبدات.
دۆناڵد ترەمپ بۆ پۆستی وەزیری بەرگری پیت هێگسێتی، پێشکەشکاری کەناڵی فۆکس نیوزی دەستنیشان کردووە، کە پێشتر ئەفسەری پاسەوانی نیشتمانیی ئەمریکا بووە.
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: ”پیت کەسێکی تووند و زیرەکە، هێزی سەربازیمان بەهێز دەکەینەوە، ئەمریکا هەرگیز پاشەکشە ناکات”.
هەروەها پیت هێگێستی تەمەنی 44 ساڵە و ئەگەر پۆستەکە وەربگرێت دەبێتە گەنجترین وەزیری بەرگری لە مێژووی ئەمریکادا.
هاوکات ترەمپ چەند کەسێکی دیکەشی دەستنیشان کردوون لە کابینەکەیدا پۆستیان پێبدات، لەوانە؛ مارکۆ ڕوبیۆ بۆ وەزیری دەرەوە، مایک واڵتز بۆ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و کریستی نۆئێم بۆ وەزیری ئاسایشی ناوخۆ.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی