یەکەم توشبووی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکرا

یەکەم توشبووی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکرا

ئایار 2, 2025 14:41
یەکەم توشبووی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکرا
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان – عێراق ڕایگەیاند، یەکەم توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان – عێراق تۆمارکرا و دەشڵێت، کەسەکە تەمەنی 42 ساڵە و گۆشتفرۆشە.

 ئەمڕۆ هەینی 2ـی ئایاری 2025 د. سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند: “دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ نەخۆشێکی گومانلێکراو لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو، ئەمڕۆ بە دڵنیابوونەوە و پشتڕاستکردنەوەی پشکنینەکان، یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا “.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ناسنامەی تووشبووەکە دەڵیت: “کەسەکە خەڵکی شاری کۆیەیە و پیشەی گۆشت فرۆشە و تەمەنی 42 ساڵە”.

بە وتەی د. سەرکار سورچی: “توشبووەکە ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر (ئەربیل) چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت و دۆخی تەندروستی تاوەکو ئێستا جێگیرە”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتیان دەکات ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی جێبەجێ بکەن و دەشڵێت: “لە کاتی هەبوونی نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ، پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە و بەرکەوتووان و بەخێوکەرانی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ، لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن.

En az 10 karakter gerekli