نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە

نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە

حوزه‌یران 11, 2025 10:58
نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە
0

لایک

هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و 342 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەوە، نرخی زێڕی عەیارە 21یش بە 662 هەزار دینارە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی حوزەیرانی 2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 341 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی 40 دۆلار بەرزبووەوە.


هەروەها بەهۆی نا جێگیری نرخی زێڕ لە چەند رۆژی رابردوودا هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوای نزیکبوونەوەی پەیوەندیەکانی ئەمریکا و چین، لەسەر بابەتی باجە گومرکییەکان و بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران دووربکەونەوە لە کڕینی زێڕ.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە 18 بە 566 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 21 بە 662 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 22 بە 692 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 24 بە 757 هەزار دینارە

En az 10 karakter gerekli