ئالپئارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا گەیشتە هەولێر (ئەربیل) و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان – عێراق کۆببێتەوە.
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا بە یاوەریی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندێکی باڵا لە هەولێر(ئەربیلە).
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان – عێراق دەڵێت، “ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئالپئارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا بە یاوەریی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندێکی باڵا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەخت، لە لایەن کەمال محەممەد، وەزیری کارەبا و سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت و سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و هۆشەنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری کاروباری تورکیا لە فەرمانگە پێشوازیان لێکرا.



