بەپێی داتاکانى ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا، هەناردەکردنی کاڵا و شتومەک لە تورکیاوە بۆ وڵاتان بە بەراورد لەگەڵ مانگی ئایاری 2022 لە سەدا 14.4 زیادی کردووە و گەیشتووەتە 21 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار.
رونیشکراوەتەوە، لەو قۆناغەدا هەناردەکردن لە تورکیاوە بۆ وڵاتانی کەنداو لە سەدا 29 زیادی کردووە و گەیشتووەتە یەک ملیار و 691 ملیۆن دۆلار.
ریزبەندی زۆرترین هەناردەکردنیش بەم جۆرە بووە: عێراق بە بەهای 817 ملیۆن و 900 هەزار دۆلار، ئیمارات بە بەهای 360 ملیۆن دۆلار، سعوودیە بە بەهای 155 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار، ئێران بە های 206 ملیۆن و 900 هەزار دۆلار، قەتەر بە بەهای 55 ملیۆن و 300 هەزار دۆلار، کوێت بە بەهای 46 ملیۆن دۆلار، عومان بە بەهای 24 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار و بەحرێن بە بەهای 13 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار.
زۆرترین کاڵا و شتومەکی هەناردەکراو بە بەهای 108 ملیۆن و 300 هەزار دۆلار خشڵ بووە، بە دوای ئەویشدا هەناردەکردنی مادە کیمیایییەکان و بەرهەمەکانیان، جلوبەرگ، فەرش، کەلوپەلی ناوماڵ، خۆراک و کاغەز دێن.
لەو ماوەیەدا بە بەهای 180 ملیۆن دۆلار دانەوێڵە، پاقلەمەنی و تۆوە چەورەکان و بەرهەمەکانیان بە عێراق فرۆشراون.