ئەمڕۆ شەممە، 19-04-2025، وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لەمساڵدا 14 حاڵەتی تای خوێنبەربوون و دوو حاڵەتی گیان سپاردن لە عێراق تۆمار کراوە.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد “لەمساڵدا 14 حاڵەتی تای خوێنبەربوون و دوو حاڵەتی مردن لە سەرانسەری عێراق تۆمار کراوە.”
ئاماژەی بەوەش کرد، ” لە پارێزگای کەرکووک دوو کەس بەهۆیەوە گیانیان سپاردووە، کە یەکێکیان کارمەندی وەزارەتی تەندروستی بووە.”
سەیف بەدر وتیشی: 6 حاڵەت لە پارێزگای زیقار تۆمار کراوە، چوار حاڵەت لە کەرکووک، هەروەها لە بەغداد و موسەننا، نەینەوا و بەسرە لەهەریەکەیان یەک حاڵەت هەبووە.”
ئەوەشی خستە ڕوو: زۆربەی تووشبووەکان لەنێو ئاژەڵدارەکاندا تۆمار کراون و ئەگەر تووشبوونەکە زوو دەستنیشان بکرێت، چارەی بۆ دەکرێت.
سەیف بەدر، داوای لە هاووڵاتیان کرد، ئەگەر نیشانەکانی نەخۆشیەکەیان لێ دەرکەوت، سەردانی بنکە تەندروستییەکان بکەن”. ڕوونیشی کردەوە “تای خوێنبەربوون لە کۆتاییەکانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە بڵاو بووەتەوە، نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی مەترسیدارە کە لەلایەن ئاژەڵە تووشبووەکانەوە یان گۆشتەکانیانەوە دەگوازرێتەوە، تووشی مانگا و مەڕ و ئاژەڵەکانی دیکە دەبێت.”
باسی لەوەش کرد “ساڵی ڕابردوو ژمارەی تووشبوون و گیان سپاردن تۆمارکرا بوو. جەختیشی کردەوە، پێویستە گۆشت لە پلەی گەرمیی نزم هەڵبگیررێت، لە کاتی ئامادەکردنیدا بۆ خواردن، ماوەیەکی زۆر بکوڵێنرێت.”
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
3
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە