ئەمڕۆ چوارشەممە، 06-11-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ کرد بەبۆنەی دەرچوونی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە: “بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی قووڵکردنەوەی هاوبەشیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا، و پێکەوە کارکردن بۆ پێشخستنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە دەکەم.”