راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکەی شەممەی رابردوو
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکەی شەممەی رابردوو

راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکەی شەممەی رابردوو

كانونی دووه‌م 1, 2024 16:58
راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکەی شەممەی رابردوو
0

لایک

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند، سەرکۆنەی هێرشە درۆنییە بۆمبڕێژکراوەکەی شەممەی رابردووی سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگە دەکەن. دەشڵێت، “داوا لە هاوپەیمانەکانمان دەکەین هاوکارمانبن.”

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکەی چەند رۆژی رابردوو بۆسەر بارەگایەکیان رایگەیاند، سەقامگیری و ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق، زامنی ئارامی و سەقامگیری عێراق و ناوچەکەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “داوا لە حکومەتی عێراقی و تەواوی دۆستەکانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەین، هاوكار و پاڵپشتیان بن بۆ راگرتنی ئەو پەلامارە نابەرپرسانەیە کە دەبێتە هۆی دروستبوونی گرفتی زیاتر بۆ هەرێم و عێراق و ناوچەکە بە گشتی.”

دەشڵێت داوا دەكەن هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە بدۆزرێنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەممەی رابردوو لە سنووری پیرمام-هەولێر لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە.

En az 10 karakter gerekli