بەرەبەیانی ئەمرۆ سێ درۆنی تر ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر کرا
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • بەرەبەیانی ئەمرۆ سێ درۆنی تر ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر کرا

بەرەبەیانی ئەمرۆ سێ درۆنی تر ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر کرا

كانونی دووه‌م 16, 2024 17:17
بەرەبەیانی ئەمرۆ سێ درۆنی تر ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر کرا
0

لایک

دژه‌ تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، سێ درۆنی بۆمبڕێژكراو كه‌ ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر كرابوون خرانه‌ خواره‌وه‌

دژه‌ تیرۆری كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كاتژمێر 05:05ی به‌یانی، سێ درۆنی بۆمبڕێژكراو كه‌ ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر كرابوون، تێكشكێندران و خرانه‌ خواره‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگه‌یاند، “کاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بوردوومان کرد، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان چوار هاوڵاتیی سڤیل گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون، کە رەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە”.

دوای هێرشه‌كه‌ش سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رپرسیارێتی خۆی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، “چەند بنکەیەکی سیخوڕی سەرەکی تایبەت بە دەزگای هەواڵگری مۆساد لە هەرێمی کوردستان بە موشەکی بالیستی بۆردومانکران.

En az 10 karakter gerekli