وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی دانوستانەکانی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و ئەمەریکا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەتی عێراق پابەندە بە پاراستنی راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
رۆژی پێنجشەممە 25ـی کانوونی دووەمی 2024 وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دانوستانەکان لە مانگی ئابی 2023ـەوە دەستیپێکردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، گفتوگۆکان لەبارەی دانانی خشتەیەک بۆ دیاریکردنی ماوەی مانەوەی راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و کەمکردنەوەی پلەبەندی راوێژکار و ئەرکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەسەر خاکی عێراق بەردەوام دەبێت.
نوێدەکرێتەوە..