به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما به‌به‌رزی ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام له سبه‌ینێوه روو له‌نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزێكی سووك هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌به‌رزی ده‌مێننه‌وه و خێرایی باش له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری دروستبوونی تۆزێكی سووك هه‌یه له‌ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم، پله‌كانی گه‌رماش 2-4 پله‌ی سیلیزی به‌راورد به تۆماركراوی ئه‌مرۆ نزمده‌بنه‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 40
سلێمانی : 40
دهۆك : 39
هه‌ڵه‌بجه : 41
زاخۆ : 40
سۆران : 40
حاجی ئۆمه‌ران : 30
گه‌رمیان : 44