ئەمریکا: گرووپە چەکدارییەکانی ئێران هێرش دەکەنە سەر بنکەکانمان
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئەمریکا: گرووپە چەکدارییەکانی ئێران هێرش دەکەنە سەر بنکەکانمان

ئەمریکا: گرووپە چەکدارییەکانی ئێران هێرش دەکەنە سەر بنکەکانمان

تشرینی یه‌كه‌م 23, 2023 22:52
ئەمریکا: گرووپە چەکدارییەکانی ئێران هێرش دەکەنە سەر بنکەکانمان
0

لایک

رێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی رایگەیاند، پەیوەندییەکی راستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەو گرووپە چەکدارییانە هەیە کە هێرش دەکەنە سەر بنکە سەربازییەکانیان، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی غەززە تەنها لە دەسەڵاتی ئیسرائیلدایە.

جۆن کێربی رێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆشکی سپی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، هێزە ئەمریکییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووبەڕووی هێرشی گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران بونەتەوە، بەڵام ئێران رەتی دەکاتەوە پشتیوانی خۆی بۆ ئەو گروپانە رەتدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەکی راتستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەو گرووپە چەکداریانە هەیە، کە هێرش دەکەنە سەر هێزەکانیان، لە بارەی گرژییەکانی غەززەشەوە ئەوەی خستەڕوو، بەردەوام دەبن لە ناردنی جبەخانەی زیاتر بۆ ئیسرائیل.

باسی لەوەشکرد، بڕیاری ئۆپەراسیۆنی زەمینی ئیسرائیل بە تەنها لە دەسەڵاتی سەرکردایەتی ئیسرائیلە، هەر هەڕەشەیەکیش بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل هەبێت بە توندی وەڵامی دەدەنەوە.

جۆن کێربی ئاماژەی بەوەشکرد، دەیانەوێت رێرەوێکی سەلامەت بۆ ئەمریکییەکان و هاوڵاتییە بیانییەکان غەززە دابین بکەن بۆ ئەوەی بێنە دەرەوە، لە ئێستاشدا ناتوانن هیچ وردەکارییەک لە بارەی ئازادکردنی بارتمەکان بدەن.

En az 10 karakter gerekli