وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: دیاردەی سحر و جادو بنه‌بڕ ده‌كرێن
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: دیاردەی سحر و جادو بنه‌بڕ ده‌كرێن

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: دیاردەی سحر و جادو بنه‌بڕ ده‌كرێن

كانونی یه‌كه‌م 21, 2023 22:00
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: دیاردەی سحر و جادو بنه‌بڕ ده‌كرێن
0

لایک

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆوه‌ بەپێی رێنمایی یاسایی دیاره‌ده‌ی سحر و جادو بنه‌بڕ ده‌كرێن، سه‌رپێچیكاران رووبەرووی یاسا ده‌كرێنه‌وه‌ و سزا ده‌درێن، به‌پێی رێنماییه‌كه‌ش، فرۆشتنی گیا ده‌رمان و خۆراك و هه‌نگوین و ره‌شكه‌ وه‌ك چاره‌سه‌ری پزیشكی ئاینی قه‌ده‌غه‌یه‌

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی بڵاویكرده‌وه‌، به‌پێی ڕێنماییه‌كانی ژماره‌ ( 5332) له‌ 27ی تشرینی دووه‌می 2023 كه‌ له‌ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان له‌ڕۆژی 14ی كانوونی یه‌كه‌می 2023 بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، دیاره‌ده‌ی سحرو جادو ھاوشێوه‌كانی كه‌پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما ئاینیه‌كانه‌، به‌ھه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت
بۆ ئه‌مه‌ش فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و لایه‌نی جێبه‌جێكردن ده‌كات، تاوه‌كو ئه‌و شوێنانه‌ به‌پاڵپشتی یاسایی دابخات و سه‌رپێچیكاران سزای توندی یاسایی وه‌رده‌گرن، رێنماییه‌كانیش له‌ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێن.

En az 10 karakter gerekli