قاسم ئەعرەجی و ئانڵ بۆرا ئینان کۆبوونەوە

قاسم ئەعرەجی و ئانڵ بۆرا ئینان کۆبوونەوە

شوبات 26, 2026 15:29
قاسم ئەعرەجی و ئانڵ بۆرا ئینان کۆبوونەوە
0

لایک

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، پێشوازی لە ئانڵ بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، پێشوازی لە ئانڵ بۆرا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد کرد.

لە دیدارەکەدا باس لە ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان و بەرزکردنەوەی بەردەوامی هاوکاریی بنیاتنەر کرا.

ئەعەرەجی جەختی لەوە کردەوە کە ناوچەکە شاهیدی پەرەسەندنی گرژییەکانە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر سەقامگیری ئابووری و گەشەسەندنی بەردەوام هەیە. جەختیشی لە سەر پێویستی کارکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەیی کردەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و گێڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری. ناوبراو ستایشی ئاستی هاوکارییەکانی عێراق و تورکیای کرد و گرنگی دانانی پەیوەندی دیپلۆماسی هاوسەنگی لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەکە و جیهان دووپاتکردەوە، لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندی هاوبەش، جگە لە چالاککردنی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات.

هەروەها ئەعەرەجی جەختی لە گرنگی یەکخستنی هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تاقمە تیرۆریستییەکان کردەوە. داواشی لە وڵاتان کرد کە بەرپرسیارێتی یاسایی و مرۆیی خۆیان بە گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییانەی خۆیان کە بەم دواییە وەک زیندانی بۆ عێراق گواستراونەتەوە، بەرپرسیارێتی جێبەجێ بکەن. لای خۆیەوە باڵیۆزی تورکیا قووڵایی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا دووپات کردەوە، بە شێوەیەک کە لە خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو نەتەوەی دۆست و گەلەکانیان بێت. هەروەها ئاماژەی بە ئامادەیی حکوومەتەکەی کرد بۆ کشانەوەی هاووڵاتیانی لە زیندانەکانی عێراق، هەروەها ستایشی ڕۆڵی دیپلۆماسی عێراقی کرد لە پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە هەردوو ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی

٢٦ـی شوباتی ٢٠٢٦

En az 10 karakter gerekli