شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە و لە هەندێک کات و شوێندا بارانی بە لێزمە دەبارێت.
بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێر بڵاوکردەوە، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێ، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان.
کەشناسی راشیگەیاندووە، سبەی یەکشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، هەندێکجار بارانبارین بە لێزمە دەبێت، بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (3-5) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 20
سلێمانی : 18
دهۆک : 19
هەڵەبجە : 20