رۆژی سێشه‌ممه 07-03-2023، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێم خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی بڵاوكرده‌وه و ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی وەکو یەکەم وەزارەت مووچەی وەرگرت.
سبه‌ی پێنجشەممە، مووچه‌ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت.
به‌گوێره‌ی هه‌مان خشته، پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه تا 30ـی ئاداری 2023 به‌رده‌وامی ده‌بێت.